速報APP / 新聞與雜誌 / Radio Sunnat

Radio Sunnat

價格:免費

更新日期:2019-09-25

檔案大小:21.1 MB

目前版本:1.1

版本需求:系統需求:iOS 9.0 或以後版本。相容裝置:iPhone、iPad、iPod touch。

支援語言:英語

Radio Sunnat(圖1)-速報App

لەرۆژێکی گرنگ و پڕ بایەخدا و لە ١٢ی ربیع الاولی ساڵی ١٤٣٢ کۆچیدا کە ھاوکات بوو لەگەڵ ١٤/٢/ ٢٠١١ ی زایینی ڕادیۆی سوننەت لە سلێمانی بە گڕوتینێکی زۆرەوە لەمەراسیمێکدا بەدەستی م. شێخ سدیق سەرگەتی (بەڕەحمەت بێت) کرایەوە و دەستی بە پەخشی ئاسایی کرد .

Radio Sunnat(圖2)-速報App

لەو وادەیەوە زۆر بە خێرایی بووە جێگەی سەرنج و گرنگی بیسەرانی. ئەم دەنگە چووە نێو زۆربەی ماڵ و شوێنە گشتی و فەرمانگە حکومی و ئۆتومبێلەکانەوە و دەنگدانەوەی زۆرباشی ھەبوو (بە حەمد و سوباسی خواوە) ، لەم چەند ساڵەی تەمەنیدا قۆناغێکی زۆر باشی بڕیوە و جگە لەوەی مەودای پەخشی خۆی فراوانتر کردووە ( وەک ئیستا لەشەرەکانی سلیمانی – کەرکوک – ھەلەبجە – شارەزوور – چەمچەماڵ – دەربەندیخان – سۆران - تەکیە - پێنجوێن ) پەخشی ڕادیۆی سوننەت بڵاو دەبێتەوە، ئەمە وێڕای لە ڕێگەی بەشی دەنگی کەناڵی ئاسمانی پەیامەوە بەردەوام بۆ ماوەی – ٢٤ - کاژمێر بیسەران دەتوانن بیسەری ڕادیۆی سوننەت ببن بەھەردوو زمانی کوردی و عەرەبی.

Radio Sunnat(圖3)-速報App

ھاوکات لەگەڵ پەخشە ئاساییەکەیدا چەندین ئەرکی تری بەجێگەیاندووە وەک: پێدانی رێنمایی ئایینی و کۆمەڵایەتی بە مسوڵمانان و دۆزینەوەی ڕێگاچارەی کێشەی خێزانی و کۆمەڵایەتیەکانی ھاوڵاتیان و ناساندنی ھەژاران و نەداران بە گەسانی خواپێداو و دەوڵەمەند بەمەبەستی ھاوکاری کردنیان ، جگە لەمانەییش چەندین پرۆژەی پێویستی پێشکەشی بیسەران و ھاوڵاتیان کردووە وەک: دابەشکردنی کتێبی ژیانامەی پیشەوای مرۆڤایەتی و قەڵەم قورئان و بڵاوکردنەوەی سیدی و تۆماری دەنگی بەسوود و ھتد ...

支援平台:iPhone, iPad